لەم نەشتەرگەرییەدا که ئەنجامەکەی چکۆلەکردنی زگ و لابردنی چەوری زیادیه، چەوری و پێستی زیادی له سەرەوە و خوارەوە هەڵدەگیرێت و فۆرمی زۆپ و هەڵماسیوی زگ چاکدەبێتەوه. مەودای جێتەقەڵەکان دەتوانێت له یەک لای لەگەنەوە تاکوو لاکەی تری بێت.ئەم نەشتەرگەرییه شێوەی جەستەتان باشتردەکات و دەبێته هۆی متمانەبەخۆبوونتان.

کێ باشترین هەڵبژارده بۆ ئەم نەشتەرگەرییەیه؟

باشترین هەڵبژارده بۆ ئەم نەشتەرگەرییه ئەو کەسانن که زگی گەوره و پرچەورییان هەیه و پێستیان شله و به بەرنامەی خۆراکی یا بەرنامەی ڕێکوپێکی وەرزشی لاواز نابنەوە بەڵام بەشەکانی تری جەستەیان هاوڕێژه و بێکێشەن، ئەم نەشتەرگەرییه بەتایبەت بۆ ئەو خاتوونانەی که سکپڕێ زۆریان بووه و پێستی زگیان کێشراوەتەوه و لە لایەکی ترەوه ماسولکەی زگیان شوێنی سروشتی خۆیان له دەس داوه پێشنیاردەکرێت، هەروەها ئەم نەشتەرگەرییه بۆ بەساڵاچووەکان که تایبەتمەندیی جێڕی پێستیان لەناوچووه و قەڵەو و لاوازی زۆریان دیوه پێشنیاردەکرێت.لەلایەکی ترەوە ئەو کەسانەی که دەیانەوێت کێشی خۆیان زۆر کەمکەنەوه یا ئەو خاتوونانەی که دەیانەوێت مناڵیان ببێت نابێ لەم نەشتەرگەریه کەڵوەرگرن چونکا لەم نەشتەرگەرییەدا ماسولکەکانی راست زگ لە پاڵ یەکتردا فیکس دەبن بەڵام له کاتی سکپڕێدا و لەئەنجامدا گەورە بوونی کۆرپەڵه ئەم ماسولکانه لەیەک دووردەبنەوه و زگ دیسان دەگەرێتەوە بۆ شێوەی پێش ئابدۆمینۆپلاستی.

بە کەڵوەرگرتن لەم نەشتەرگەرییه متمانەبەخۆبوون بەرانبەر شێوەی جەستە زۆردەبێت بەڵام باشتر وایه پێش نەشتەرگەری سەبارەت به ئەو ڕابینی و چاوەڕوانیانەی که له ئەنجامی نەشتەرگەری هەیانه و هەروەها سەبارەت به نیگەرانییەکانی خۆیان لەگەڵ پزیشکی نەشتەرگەریی پەیوەندیدار قسەبکەن تاکوو سەبارەت بەم کێشانە و ئەنجامی نەشتەرگەری بە ڕێکەوتن بگەن.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

زیان و مەترسیەکان

ساڵانه هەزاران نەشتەرگەریی ئابدۆمینۆپلاستیی سەرکەوتوو له جیهاندا ئەنجامدەدرێت، بەتایبەت ئەگەر ئەم نەشتەرگەرییه لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەریی لێهاتوو و بەئەزموون لەم بوارەدا ئەنجامبدرێت بەرئەنجامی نەشتەرگەرییەکه بەگشتی جێی رەزامەندیه. بەڵام هەمیشه ڕەنگه مەترسی و زیانی تایبەت لەگەڵ ئەم نەشتەرگەرییەدا هەبێت.ڕنگه زیانی دەگمەن وێنەی ئێش، شینبوونەوە، ڕەق و پتەوبوون و دروستبوونی مەینی خوێن له شوێنی نەشتەرگەریکراو و بێهەستی کاتی پێستی کۆتایی شوێنی نەشتەرگەریکراو بۆ چەن حەوته ببیندرێت.دەکرێت ئەم زیانانه به ئەنجامدانی دروست و لەسەرکاتی داواکارییەکانی پزیشکی نەشتەرگەری پێش و پاش نەشتەرگەری و گەڕانی پاش نەشتەرگەری (له زووترین کاتدا که توانایی ڕێگەڕۆشتنی ببێت) تا کەمترین ڕاده یا سفر کەمبکرێتەوه.

خۆئامادەکردن بۆ نەشتەرگەری

بۆ ئەوەی کە ئامادەبن بۆ نەشتەرگەری چەند ڕێنوێنیتان پەدەدرێت که بریتین له: ڕێنوێنییه پێویستەکان سەبارەت بە خواردەمەنی و خواردنەوەکان، جگەرەکێشان، ڤیتامینەکان و ئەو دەوانەی که بەکارهێنانیان قەدەغەیه.سەبارەت به جگەرەکێشەکان، دەبێ 1 یا 2 حەوته پێش نەشتەرگەری و تا 2 حەوته پاش نەشتەگەری جگەرە نەکێشرێت، خۆپاراستن له تیشکی درێژخایەنی خۆر بەتایبەت پێستی زگ و خۆپاراستن له بەرنامەی خواردنی سەخت و پڕ زۆر گرنگه، لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەم خاڵانه دەتوانێت خێرایی چاکبوونەوەی پێست زۆربکات. دەبی پێش نەشتەرگەری چڵککردنەکان پشکنینیان بۆ بکرێت و چاودێری پێویست لەم بوارەدا بکرێت، چونکا ئەم هۆکارانه تەنانەت هەڵامەتێکی ساکار دەتوانێت کاتی نەشتەرگەری بخاته دواوه.هەبوونی هاوڕێ یا نەخۆشوانێک که له ئەنجامدانی ئیشەکانی ڕۆژانە پاش هەڵسانی نەخۆش یارمەتی نەخۆشەکە بدات له نەخۆشخانه پێویسته.

جۆرەکانی بێهۆشیی کەڵکلێوەرگیراو

ڕەنگه پزیشکی نەشتەرگەری له شێوازی بێهۆشیی گشتی کەڵکوەرگرێت که لە ئەنجامدا له کاتی نەشتەرگەری نەخۆشەکە لە خەودایه یا له شێوازی بێهەستی شوێنی لەگەڵ دەوای ئازارشکێن و خەوهێنەر کەڵکوەرگرێت که لە ئەنجامدا نەخۆشەکە بەخەبەره بەڵام هەست به ئێش ناکات و ئاسوودەیه.

تەکنیکی نەشتەرگەری

نەشتەرگەریی ئابدۆمینۆپلاستیی تەواو دەتوانێت 2 تا 5 کاتژمێر بخایەنێت بەڵام نەشتەرگەریی ئابدۆمینۆپلاستیی چکۆله که تەنیا شوێنەکانی ژێر ناوک خاڵی دەکەنەوه، 1 تا 2 کاتژمێر دەخایەنێت، کەوایه ماوەی نەشتەرگەری پێوەندی به ئەندازەی نەشتەرگەرییەوه هەیه. لەم نەشتەرگەرییەدا له باری درێژاییەوه ئێسکی لەگەنەی یەک لا تا ئێسکی لەگەنەی لاکەی تر دەبڕدرێت، ئەم هێڵی بڕینه لە ژوور ئەندامی زاوزێوە دروستدەکرێت و پاشان بە بڕینێکی بازنەیی لەدەور ناوک پێست ئازاددەبێت و لە کۆتاییدا پێستی تێغەی زگ له ژێر هێڵی پەراسوودا جیادەکرێتەوه.

فلەپی پێستی گەوره له تێغەی زگ جیادەکرێتەوه تاکوو ماسولکە درێژاییەکان دەرکەون، پاشان ماسولکەکان بەیەک نزیک دەکرێنەوه و بە تەقەڵدان لەپاڵ یەک فیکس دەکرێن، ئەم قۆناغه له نەشتەرگەری دەبێته هۆی باریکبوونی کەمەر و پاشان زیادەکانی پێست جیادەکرێنەوه و باقیەکەی تەقەڵ دەدرێته تێغەی زگەوه و له کۆتاییدا شوێنێکی نوێ بۆ کونی ناوک دیاریدەکرێت و بۆرییەک دادەنرێت که بۆشایی ژێر پێست پەیوەندیدەدات به دەرەوه بۆ خستنەدەری تەراوشتەکان.له ئابدۆمینۆپلاستیی چکۆلەدا تەنیا پێستی نێوان هێڵی بڕینی خوارەوەیی و ناوک جیادەکرێتەوه و دەکێشرێته خوارەوه، زیادەکانی هەڵدەگیرێت و باقیەکەی تەقەڵ دەدرێت.

ماوەی چاکبوونەوە

ماوەی چاکبوونەوە له کەسە جۆراوجۆرەکاندا جیاوازه بەشێوەیەک که له هەنێک کەسدا گەڕانەوە بۆ فورمی سروشتی ڕەنگه 2 حەوته زیاتر نەخایەنێت بەڵام به بڕێک کەسدا 3 تا 4 حەوته پشوودان پاش نەشتەرگەری پێویسته.وەرزش زۆر یارمەتی چاکبوونەوەی پێست دەدات وەرزش دەتوانێت ببێته هۆی لابردنی خێرای هەڵماسین و بەرگری له دروستبوونی مەینی خوێن و یارمەتی به گەڕانەوەی توانایی ئاسایی ماسولکەکان. بەڵام تا کاتی گەڕانەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی نابێت وەرزشی قورس بکرێت.

ڕەنگه جێتەقەڵەکان له 3 تا 6 مانگ پاش نەشتەرگەری زۆر ناشیرین دەرکەون بەڵام ئەمە سروشتییه و پێشبینی دەکرێت که جێتەقەڵەکان له 9 مانگ تا 1 ساڵدا ساف بن، ئەگەرچی ڕەنگه هیچکات بۆ هەمیشه بە تەواوی لەناونەچێت.