ئەنجامدانی شێوازێکی کەممەترسی و کاریگەر بۆ لابردنی قەڵەویی شوێنی و لابردنی چەورییەکانی شوێنی زگ و کەلەکه و خوارەوەی کەمەر یەکێک له گرنگترین نیگەرانییەکانی نەشتەرگەریی پلاستیک بووه و هەیه. لیپۆساکشن وەکوو شێوازێکی تەواو ناسراو لەم بابەتەدا کاریگەری زۆری بووه و هەیەتی. ئێستا کەڵکوەرگرتن له لەیزەر لیپۆلیز لەپاڵ لیپۆساکشن بەرئەنجامی بەرچاوی پێکهێناوه.

لیپۆساکشن چیه؟

ئەم نەشتەرگەرییه بریتییه له هێنانەدەرەوەی چەوریی ژێرپێست بە کەڵکوەرگرتن له کانۆلای پێوەندیدار به پۆمپی بەتاڵکەرەوه. کانۆلا تووڵێکی چکۆلەی خاوەن کونی زۆره که لەڕێگەی بڕینی چکۆلەی 5 تا 6 میلیمەتری دەچێته ناو بۆشایی ژێر پێست و چەوریی ژێر پێست لەلایەن ئەم تووڵەوە دەهێندرێته دەرەوەی جەسته. نەشتەرگەریی لیپۆساکشن که هەنێ کات لەیزەر و سونۆگرافیشیان لەگەڵدایه پتر چەند کاتژمێر دەخاێەنن و پاش نەشتەرگەریش نەخۆشەکە له نەخۆشخانه نامێنێتەوه. لەم شێوەازەدا بۆری خوێن و دەمارگەیێنەرەکان بە پێستی شوێنی نەشتەرگەری دەپارێزدرێن.

لەیزەر لیپۆلیز چییه و له کام له نەخۆشەکاندا شیاوی بەکارهێنانه؟

لەیزەر لیپۆلیز یەکێک له باشترین شێوازەکانی دەرمانی قەڵەویی شوێنییه و لەگەڵ لەناوبردنی چەورییەکانی شوێنی بێ شلبوون و داکەوتنی پێست بەرئەنجامەکانی قایلکەرن. لەم شێوازه نوێیەدا بە بەکارهێنانی هاوکاتی دوو درێژەی شەپۆلی 1064 و 1320 نانۆمەتر، شەپۆلەکانی لەیزر دەتوانن لە یەک جاردا پێکهاتەکانی چەوریی شوێنی لەناوبەرن و بیکەن به شله و ئەم چەورییه لەگەڵ تیپەڕبوونی کات لەڕێگەی سیستەمی لیمفیاتیکەوه دەخرێنە دەرەوەی جەسته یا ئەگەر قەبارەیان زۆر بێت هاوکات بە کەڵکوەرگرتن له لیپۆساکشن لەلایەن پزیشکەوە دەخرێنە دەرەوە. بۆیه سەرنجدان بەم خاڵه زۆر گرنگه که لەیزەری لیپۆلیز و لیپۆساکشن رەقیب نین و لە زۆر کاتدا تەواوکەری یەکتر بەهەژماردێن. لە کاتێکدا پێش لیپۆساکشن له لیپۆلەیزەر کەڵکوەرگیرێت ئێش و خوێن و ماسین و شینبوونەوەی پاش نەشتەرگەری زۆر کەمدەبێتەوه و ماوەی چاکبوونەوە کورتتر دەبێت. ئەگەری ڕوودانی ئامبولی چەوری و سلۆلیتیش زۆر کەمدەبێتەوه. لەم شێوازەدا ئەگەری سووتانی ئەتەمی دەوروبەری پێست زۆر کەمتره له لیپۆساکشنی ئۆڵتراسۆنیک. تەنیا خەوشی لەیزەری لیپۆلیز لەگەڵ لیپۆساکشن لە بەراورد لەگەڵ لیپۆساکشن بە تەنیایی، کاتی نەشتەرگەرییه که دوو بەرانبەر دەبێتەوه.

قۆناغەکانی نەشتەرگەری

لە هەر دوو شێوازی لیپۆلیز و لیپۆساکشن سەرەتا له دۆخی خاوێندا شوێنەکە به گیراوەی تامینست بێهەست دەکرێت که تێشاندنی بێهەستی لە هەر دوو شێوازدا یەکسانه، پاشان له شێوازی لەیزەر لیپۆلیزدا له شوێنەکانی 5-1 میلیمەتری که پێشتر گیراوەی بێهەستی تێشاندراوه، فیبری تیشکی زۆر ناسک دەخرێته ناو ئەتەمی چەوریی ژێرپێست و وزەی لەیزەر دەبێته هۆی لەناوچوونی خانەکانی چەوری.

ئەگەر ڕادەی چەوری له نەخۆشەکانی لیپۆلیز کەمبێت تەنانەت پێویست به ساکشن ناکات بەڵام ئەگەر ڕادەی چەوری زۆرتر له 500 میلیلیتر بێت لە هەر دوو شێوازی لیپۆلیز و لیپۆساکشن چەورییه لەناوچووەکان لەلایەن ساکشنەوە دەهێنرێنه دەرەوه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

شێوازی لەیزەر لیپۆلیز

لە لەیزەر لیپۆلیزدا به هۆی ئەوەی که بۆ نەرمکردنەوەی چەوری له لەیزەر کەڵکوەردەگیرێت، پێویست به بۆری یاخود کانۆلایەکی چکۆلەتره بۆ دەرهێنانی چەوری و وادەوترێت که ڕادەی ماسین و شینبوونەوە لە بەراورد لەگەڵ شێوازی ئاسایی لیپۆساکشن کەمتره.لە ڕاستیدا شێوازی هەڵگرتنی چەوری له جەستە لە هەموو ئەم شێوازانەدا جیاوازی کەمیان هەیه و بە دروستکردنی هەڵمژین و چۆڵایی لەلایەن بۆری تایبەتەوه چەوری جەسته که له شوێنی تایبەتدا کۆبوونەتەوه دەکێشرێنە دەرەوه.

لەیزەر لیپۆلیز له کام له بەشەکانی جەستەدا شیاوی ئەنجامدانه؟

لەیزەر لیپۆلیز لە تەواو ئەو بەشانەی که قەڵەویی شوێنی تێدایه بەکاردەهێنرێت. هەروەها بۆ لابردنی شلی پێست پاش لیپۆساکشنیش پێشنیار دەکرێت. لە هەموو ئەو بەشانەی که قەبارەی چەوریی شیاوی هەڵگرتن کەمتر له 500 گرامه لەیزەر لیپۆلیز بە تەنیایی باشتره له لیپۆساکشن بەڵام ئەگەر قەبارەی چەوریی شیاوی هەڵگرتن زۆرتر له 500 گرام بێت باشتروایه هاوکات لەیزەر لیپۆلیز و لیپۆساکشن ئەنجامبدرێت. له ئێستادا لە لەیزەر لیپۆلیز و لیپۆساکشن بۆ چکۆلەکردنەوەی زگ، کەلەکە و ڕان و باسک و شاویلگە و ئەژنۆ و پشتی شان و کەمەر کەڵکوەردەگیرێت و بەرئەنجامی جوانیی زۆری هەیه.

ماوەی چاکبوونەوە و مانەوەی بەرئەنجامی نەشتەرگەری چەنێکه؟

ئەم نەشتەرگەرییه له دۆخی بێهەستیی شوێنی ئەنجامدەدرێت و نەخۆشەکە دوو تا چوار کاتژمێر پاش نەشتەرگەری هەڵدەسێت. پشوودان له ماڵەوە پاش نەشتەرگەری پێویسته. دوو تا چوار حەوته پاش نەشتەرگەری ماسین هەیه و لەبەرکردنی گێنی تایبەت لەم ماوەدا پێویسته. بەرئەنجامی نەشتەرگەری زۆر دەمێنێتەوه و بەرئەنجامی کۆتایی پاش چوار تا شەش مانگ بەتەواوی دەردەکەوێت.

قازانجەکانی لەیزەر لیپۆلیز

لەیزەر لیپۆلیز زۆر وردتره و بە دەستکاری زۆر کەمتر و لە بەراورد لەگەڵ لیپۆساکشن ئێش و ماسینی کەمتره.به هۆی وردەکاری بە لەیزەر بەرئەنجامەکانی جوانیی زۆر ئایدیاڵه و بە پێچەوانەی لیپۆساکشنی ئاسایی جێگەی نایەکسانی تێدا نیه.تیشکدانی لەیزەر له ژێر پێستدا دەبێته هۆی هاندان و دروستبوونی کۆلاجەن و پتەوبوونی هاوکاتی پێست.تیشکدانی لەیزەر له تۆی ئاستی دەبێته هۆی لابردنی سلۆلیت.له باری ڕادە و قەبارەی لەناوبردنی چەوری لە کەسە گونجاوەکاندا، هیچ جیاوازی لەگەڵ لیپۆساکشندا نیه بەڵام چۆنیەتی و بەرئەنجامی جوانیی زۆر باشتری هەیه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

اریگەریی لاوەکی لەیزەر لیپۆلیز

ئەم شێوازه دەتوانێت کاریگەریی لاوەکی وێنەی چڵککردن و ماسین و سووتانی پێستی دروستبکات بۆیه پسپۆڕەکان پتر شێوازی ئاسایی لیپۆساکشنیان پێباشتره.لەیزەر لیپۆلیز دەبێ له شوێنی زۆر چکۆلەی جەستەدا ئەنجامبدرێت و کەڵکوەرگرتنی بەربڵاوی ئەم شێوازه بە تایبەت بەو شێوانەی که له ئێراندا ئەنجامدەدرێت دروست نیه و ئەو شێوازەی که له ئێراندا ئەنجامدەدرێت لەیزەر لیپۆلیزی ناڕاسته.له لەیزەر لیپۆلیزی ڕاستدا بە تیشکدانەوەی لەیزەری کەمهێز له قووڵایی ئەتەمی چەوریدا، دیواری خانەکانی چەوری لەناودەبرێن ئەم ئیشه له قەبارەی زۆرتر له 500 سی سی دەتوانێت ببێته هۆی ژەهراوی بوونی جەرگ و کاریگەریی کوشندەی تر بۆیه ئەو شێوازەی که له ئێراندا ئەنجامدەدرێت لەیزەر لیپۆلیز نیه.سەرەڕای ئەوەی که ئەگەر بمانەوێت لەپاڵ ساکشندا له لەیزەر کەڵکوەرگرین دەبێ زۆر ورد بینەوە چونکا تیشکدانەوەی کەمهێزی لەیزەر کاریگەریی یەکسەری نیه و تیشکدانەوەی پڕهێزی لەیزەریش دەبێته هۆی سووتانی ئەتەمەکانی ژێر پێست وێنەی دەمارەکان و تەنانەت تۆی ژێر پیست و کاریگەریی لاوەکی شێوەیی و کێشەی درێژخایەن وێنەی ئێشی درێژخایەنی پێوەیه. بێگومان له هەڵبژاردنی پزیشکدا سەرنجی زۆر بدەن و فریوی رێکلامەکان مەخۆن.