رینۆپلاستی یا نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت له وشەدا له دوو وشەی رینۆ و پلاستی پێکهاتوه. رینۆ بەمانای لووت و پلاستی بەمانای چاککردن یان جوانکردن.

ئەم نەشتەرگەرییه پێشینەی مێژوویی زۆری هەیه. نزیک 2000 ساڵ پێش زۆر کەسان له هندستان مەحکووم کراون به سزای بڕینی لووت. لەو کاتەدا بۆ چاککردنەوەی ئەم کێشه له کەتیره و مۆم کەڵکوەردەگیرا. له دەستپێکی سەدەی 19 ئەفسەرێکی بریتانی ئەم شێوازەی له هیندیەکانەوه وەرگرت و بۆ باشکردنەوەی سەربازه زیانلێکەوتووەکان له شەڕدا بەکاریهێنا!

پێشینەی رینۆپلاستی مۆدێرن بۆ 50 تا 60 ساڵ پێش و پاش شەڕی جیهانی دووەم دەگەرێتەوه. لە ئێراندا له دەیەی 40ی شەمسییەوە نەشتەرگەریی جوانکاریی لووت دەستیپێکردوه. پاش شۆڕشی ئێران یەکەمین گروپێک که هەنگاویان نا بۆ نەشتەرگەریی لووت پسپۆڕەکانی گوێچکه و قوڕگ و لووت بوون. هەڵبەت ئێستا ژمارەی داواکارانی نەشتەرگەریی جوانکاری له ئێراندا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زۆر دەبێت که تەنانەت له ئاستی جیهانیشدا رێکۆرد شکێنه.

- باشترین ئەنجامەکان له نەشتەرگەریی لووت یا رینۆپلاستیدا به کەڵکوەرگرتن له تەکنیکەکانی خۆپارێزانه که شێوەی سروشتی و ئاسایی لووت دەپارێزدرێت بەدەست دێن، بۆیه نەخۆشه بەرێزەکان دەبێ له نەشتەرگەریی فانتزی خۆبپارێزن.

- خاڵێکی گرنگ چۆنیەتی و ئەستووری پێست و گۆشەکانی لووته که بە کەڵکوەرگرتن له وێنەیەکی رەنگیی ستاندارد و شێوەیەک پێش نەشتەرگەری و دووپاتکردنەوەی پشتسەریەکی شێوەکان پاش نەشتەرگەری چۆنیەتی پێست و گۆشەکانی لووت دابیندەکرێن.

- نەخۆشەکان دەبێ گرنگی زۆر بدەنه هەناسەکێشان پاش نەشتەرگەریی لووت. ئەگەر لووتی نەخۆش زۆر باریک بێتەوه هەناسەکێشان سەخت دەبێت. هەنێ کات نەخۆشە بەرێزەکان له پزیشکی نەشتەرگەر داوا دەکەن که لووتیان بووکەشووشەیی بکات بەڵام بەم خاڵه سەرنجنادەن که بەم کاره ناوچەی دەمەوانە یا هەمان شوێنی تێپەڕبوونی هەوا لەناودەچێت و نەخۆش دوچاری گیرانی لووت دەبێت.

- هەروەها گەیشتن به فۆرمێکی قایم و ناقوپاو بۆ چۆنیەتی لاڕۆخ ئامانجێکی جوانناسیی گرنگ له رینۆپلاستیدایه.

- گۆڕدرانی زۆرکەم پاش نەشتەرگەری ڕەنگه تا چەندها مانگ بخایەنێت. پێستی زۆر ئەستوور و خاوەن لووەڕژێنی Sebaceous و پێکهاتەی ژێرپێستی له باری بەرئەنجامی نەشتەرگەرییەوه له خراپترین بارودۆخدان. پێستی ئایدیاڵ نێوان پێستی ئەستوور و ناسکه. بۆیە ئەو نەخۆشانەی خاوەن پێستی ئەستوورن دەبێ چاوەڕێ بن تاکوو پێستیان دێتەوه سەر جێگەی خۆی.

نەشتەرگەریی لووت به دوو شێوەی کراوه و بەستراو ئەنجامدەدرێت و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بە هەر شێوەیەک که پزیشک دیاریبکات ڕێپێدراوه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

ئایا نەشتەرگەریی لووت (رینۆپلاستی) مەترسی هەیه؟

سەبارەت بەم نەشتەرگەرییە رێکلامی زۆر دەکرێت چ دژ بەم نەشتەرگەریه چ سازگار لەگەڵیدا، بەڵام له ڕاستیدا ئەگەر ئەو کەسەی دەیەوێت نەشتەرگەری بۆبکرێت به باشی پشکنینی لەسەر بکرێت و بابەتە ئەگەرەکانی لەبەرچاوبگیرێت و تەکنیکی گونجاو هەڵبژێردرێت، ئەم نەشتەرگەرییه زیانی گرنگی نابێت. بۆیه ئەنجامدانی نادروستی نەشتەرگەری، هەڵبژاردنی ناگونجاوی نەخۆش، زۆر چکۆلەکردنەوەی لووت، لەناوبردنی پێکهاتەکانی چاودێری لووت (وێنەی هەڵگرتنی زۆری کڕکڕاگه و ئێسک) زیانێکی زۆر پێکدێنێت.

لووتی گۆشتی و ئێسکی

بەگشتی له نەشتەرگەریی لووتدا ئێسکەپەیکەری لووت له نێوان ئێسک و کڕکڕاگە دەستکاری یا چکۆله دەکرێت بەڵام پێستی لووت دەستکاری ناکرێت. واته پاش گۆڕدرانی پێکهاتەی ئێسکەپەیکەر پێست دەبێ به تێپەڕبوونی کات لەگەڵ ئێسکەپەیکەری نوێ جووت بێت. بۆ نموونە کاتێک که لووت چکۆله دەکەینەوە پێست هێدی هێدی کۆدەبێتەوه که هەرچەنده پێست ناسکتر بێت ئەم ڕووداوه خێراتر و هەرچەنده ئەستوورتر بێت هێواشتر ڕوودەدات و سەبارەت به پێستی زۆر ئەستوور ئەم بابەته هیچکات ڕوونادات. بۆیه بۆ پێستی ناسک وشەی ئێسکی و بۆ لووتی خاوەن پێستی ئەستوور وشەی گۆشتی بەکاردەبرێت که هەڵبەت ئەمە بۆ پەیوەندی ئاسانتر لەگەڵ نەخۆشەکاندایه ئەکینا جۆرەکانی ئەستووری پێست له زۆرزۆر ناسک تا زۆرزۆر ئەستوورن.

ئایا راستەوخۆیانه پاش نەشتەرگەری فۆرمی لووت دەردەکەوێت؟

ئەستووری پێست و ئەو قەبارەی که له لووت کەمدەبێتەوه جیاوازه، بۆیه بەگوێرەی ئەوەی که ئەم دوو هۆکاره چۆن بن ماوەی ماسین جیاوازه و کاتی پێکهاتنی فۆرمی سەرەتایی لووت دەتوانێت زۆر زوو ڕووبدات تەنانەت له چەند حەوتەدا و هەنێ کات ڕەنگه چەند ساڵیش بخایەنێت. ئەگەر وێنەی پێش نەشتەرگەری نەخۆش ببینن و وێنەکانی تری دوو حەوتە پاش نەشتەرگەری، شەش مانگ پاش نەشتەرگەری و 18 مانگ پاش نەشتەرگەری ببینن، واته بێ هیچ چەشنه دەستکاریکردنی زیاده، ڕەوتی گۆڕدرانی ماسین و شێوەی لووت دەبینن و تێدەگەن که تەنانەت وێنەی شەش مانگ پاش نەشتەرگەریش لەگەڵ وێنەی 18 مانگ پاش نەشتەرگەریدا جیاوازه.

لەم کاتەدا پزیشکانی نەشتەرگەریی پلاستیک بڕوایان به رینۆپلاستی باڵانسه. واته لووت لەگەڵ ئەندامەکانی تری ڕوخسار هاوئاهەنگ بێت. بۆنموونه درێژایی لووت دەبێ بەرانبەر بێت لەگەڵ مەودای لێو تاکوو چناکه، بەرزایی لووت نزیک 50 تا 60%ی درێژایی لووتی ئایدیاڵ بێت، گۆشەی لێو و لووت نزیک 110 تا 100 پله و گۆشەی پشت لووت لەگەڵ تەوێڵ نزیک 34 تا 36 پله بێت و دوو تێغه لەگەڵ نوکی لووت سێگۆشێکی لایەکسانه پێکبێنن و ... هتد، کاتێک که لووت لەسەر ئەم بنەمایه شێوەبدرێت، سەرەڕای ئەوەی که زۆر جوان دەبێت، هاوخشت دەبێت و سروشتی دێتە بەرچاو و شێوەیەی نەشتەرگەریکراوی نابێت.

ئایا ڕەنگه نەشتەرگەریی لووت ببێته هۆی تەنگەنەفەسی؟

پتر ئێستا نەشتەرگەریی رینۆپلاستی بەشیۆازی بەکارهێنەری واته بەشێوەی فیزیۆلۆجیک ئەنجامدەدرێت. لە نەشتەرگەرییە کۆنەکاندا شێوازەکە وێرانکردنی بوو واته بەشێکی زۆری کڕکڕاگەکان دەهێنرانەدەرەوه و هەروەها ئێسکەکانی ژوور لووت دەشکێندران و ورد دەکران بەڵام ئێستا ڕا لەسەر ئەوەیه که ئەندازەی هەڵگرتنی کڕکڕاگه دەبێ کەمترین ئەندازه بێت و زۆتر هەوڵ بدرێت بە تەقەڵکردن و شێوەدان به کڕکڕاگەکان کارکردیان باشتر بکەین. له نەشتەرگەریی وێرانکردنیدا پتر تێغەکانی بەرەو ناوەوه دەقوپان و کاتی هەناسەکێشان تەنانەت دەنگیان دەبوو که دەرمانکردنی ئەم کێشەیه زۆر سەخته.

ئایا جارەکانی توانینی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی لووت دیاریکراوه؟

نەخێر. بەڵام بەدڵنیاییەوه هەرچەنده لووت زیاتر نەشتەرگەری بۆ بکرێت، شیمانەی زیاندیتن زۆرتر دەبێت. بەڵام بەم مانایە نیه که نابێ لەکاتی هەبوونی کێشه دیسان نەشتەرگەری بکرێت، چونکا ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەوردی، بەئارامی و بە تەکنیکی گونجاوەوه دەتوانێت ئەنجامەکانی پێشتر باشینەبکات.

ئایا تەکنیکی نەشتەرگەری کراوه باشتره یا بەستراو؟

ئێستا دوو شێواز بۆ نەشتەرگەریی لووت بەگشتی ئەنجامدەدرێت: کراوه و بەستراو.

هەرکام لەم دوو شێوازه خاوەن هەڤیازی و خەوشن. له تەکنیکی بەستراودا ماوەوی نەشتەرگەری کەمتره و ماسینی پاش نەشتەرگەریش زووتر دەنیشێتەوه. بەڵام خەوشی گەورەی ئەم شێوازه نەتوانینی دەستکاری لەژێر بینینی راستەوخۆ و هەروەها ئەندازەی کەمتری دەستکاری و گۆڕانی شێوەی نوکی لووته. بەڵام له شێوازی کراوەدا ئەگەرچی ماوەی نەشتەرگەری زۆرتره بەڵام ئەم هێگنیەی هەیه که هەموو شتێک راستەخۆ ببینین و هەروەها توانایی تەقەڵکردنی کڕکڕاگه، گۆڕانی شێوەیان و پەیوەندی کڕکڕاگەیی هەیه. هەروەها لەو دەستکارییانەی که گۆڕانی شێوەی نوکی لووت پێویسته شێوازی کراوه باشتره چونکا دەتوانین له ڕووداوەکانی نەشتەرگەریی یەکەم بەوردی بکۆڵینەوه.

درمان اسکار بینی و رینوپلاستی

لیزراسکار بینی ورینوپلاستی

لیزر اسکار بینی و رینوپلاستی