پێست، بەربڵاوترین ئەندامی زینوی جەستە، لەڕاستیدا یەکێک له ئاڵۆزترین، سەرنجڕاکێشترین و پڕکارترین ئەندامی جەستەش بەئەژماردێت. دەسکەوتەکان و تۆژینەوە ئەنجامدراوەکان له بواری ناسینی پێکهاتە و کارکۆی پێست له جەستەدا له 10 ساڵی ڕابردودا له کۆی تۆژینەوەکانی دوو سەدەی پێشو زۆرتر و کاریگەرتر بوه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

ئەرکەکانی ئیست:

1. له بەرانبەر زیانی میکانیکی، گەرمایی و تیشکی تیژی هەتاو له جەستە چاودێری دەکات.

2. لەچوونەژووری ماکی کیمیاوی و میکرۆب و میکرۆئۆرگانیزمەکان بۆ ناو جەسته بەرگری دەکات.

3. بڕێک له ماکە زەرەرمەنەکان دروستبوو له چالاکی متابۆلیسمی له سیستەمی هەرسی خواردن و جەرگ لەناودەبات.

4. هۆرمۆن و ئەنزیمەکان له ناو جەسته ڕادەگرێت.

5. وەکوو ئەندامێکی هەستیاری دەرەوەیی، پەیامه هەستیەکان له ڕێگەی دەمارەکانەوه دەنێرێت بۆ مێشک و ناوەنده دەماریەکان.

6. به یارمەتی خانەکانی لانگەرهانس، ڕۆڵێکی گرنگی له سیستەمی هێمنی جەستەدا هەیه.

پێکهێنەر و پێکهاتەی پێست

له هەر ئینچی دووپاڵو له پێست به ئەستووری گۆڕاو له بەینی 1 تا 4 میلیمەتر، پێکهێنەری جۆراوجۆر دەتوانین ببینین، که به ژمارەیەکی زۆرەوا لە پاڵ یەکتر ڕۆڵی خۆیان ئەنجامدەدەن. 650 گلاندەی دەردەری ئارەق، 65 فولیکۆلی موو، 19 یاردنی شینەدەماری خوێنی، هەزاران خانەی ساوان، ترمیناڵی دەماری و خانەکانی لانگەرهانس له هەر ئینچی دووپاڵو له پێستدا لە پاڵ یەکن که سەڕەڕای ئەمانه دەبێ خانەکانی ملانۆسیت و ئەنزیمەکانی تیروزینار (دروستکەری ملانین)ش پێیان زیاد بکرێت.

بەگشتی دوو جۆر گلاندە له ناو پێستدا هەیە:

گلاندەی دەردەری چەوری

گلاندەی دەردەری ئارەق

زۆرتر له بەردەم هەر گلاندەی چەوریدا یەک فولیکۆلی موو دەکرێتەوە، بەڵام له بڕێک بابەتدا له بن هەر فولیکۆلی موو چەن گلاندەی چەوری هەیه که دەبنه هۆی کۆبوونەوەی چەوری یا Sebum لەسەر پێست. گلاندەکانی ئارەق لەناو تۆکانی ژێرەوەی پێست (دێرم) بەشێوەی ترمیناڵی فەنەری ریشەی کوتیوه که له ڕێگەی بۆریەکی ناوخاڵی بۆ دەرکردنی ئارەق له تۆکانی سەرەوە (ئەپیدێرم) تێدەپەڕێت و دەمە چکوولەکهی لەسەر پێست دەکرێتەوە. شایانی باسه ئارەقکردن نابێتە هۆی پاککردنەوەی پێست یانی دەرچوونی پیسی له دەمه چکۆلەکەوه.

تۆکانی پیست:

ئاستی پێست له کۆبوونەوەی خانە مردوەکان پێکهاتوه. لەم ئاستەدا، سێ تۆی جیاوازی زۆر ناسک هەیە: ئەپیدێرم – دێرم - هیپۆدێرم

ئەپیدێرم:

ئەپیدێرم که ئەستووریەکەی له 0.04 تا 1.6 میلیمەتر دەگۆڕدرێت، تۆیەکی گرنگه. خانەکانی لانگەرهانس که هێمنی پێستیان لەسەرشانه، ملانۆسیتەکان و ئەنزیمی تیرۆزیناز که دروستکردنی رەنگدانەی ملانین و تەنزیمکردنی رەنگی پێستیان لەسەرشانه، لەم تۆیەدان. بەرهەمە ئارایشتی و پاکژیەکان وێنەی پاککەرەکان، تۆهەڵگرەکان، چاککەرەکان یا تەڕکەرەکانیش لەسەر ئەم تۆیه کاریگەریان هەیه. ئەپیدێرم بەرپرسی جوانی و تازەیی دەرەوی پێسته.

ئەپیدێرم له پێست له بەرانبەر وشکبوون (لەدەس دانی شێ)، چوونەناوەوەی ماکی کیمیاوی زەرەرمەن و میکرۆبەکان پارێزگاری دەکات.

ئەپیدێرم تۆیەکی چالاکی متابۆلیکیه که سەنتزی چەوریەکان (لیپیدەکان) لەسەرشانیەتی.

یەکەمین بەرگرە لەبەرانبەر هێرشی ماکی ئۆکسیدکەر له جەستەدا به ئەژمار دێت.

فاکتۆرەکانی دژه رادیکاڵی ئازاد وەکوو ڤیتامین E و C لەم تۆیەدان.

هێگنی ڕاگرتنی قەبارەیەکی بەرچاو له سرامیدەکان و Glycosaminoglycansی هەیه.

ئەپیدێرم خاوەن ئاوێکی زۆره. هەرچەنێک جەسته جەحێڵتر بێت، ئاوێکی زۆرتر له پێستدا هەیه. به زۆربوونی تەمەن دەفرایەتی ڕاگرتنی ئاوی پێستیش کەم دەبێتەوە و بۆیه پیست بەرەو وشک و لۆچ بوون دەروات. ئەپیدێرم، سەرەڕای ئەمە، یەکەمین بەرگرەی جەسته بەرانبەر هێرشی میکرۆبی ئاقاری دەوروبەری جەستە بەئەژمار دێت. له ئاستەکانی ژێرەوەی تۆی ئەپیدێرم، خانەکان لەڕێگەی دابەشی میتۆزی زۆردەبن. هەر خانه به ڕاگرتنی خانەی دایک، توانایی دروستکردنی یەک خانەی نوێشی هەیه. خانەی جەحێڵتر له جێگەی خۆیدا دەمێنێتەوه و خانەی پیرتر له تۆکانی ئەپیدێرم رەددەبێت و به ئاست دەگات. ئەم خانانه لەگەڵ چوون بۆ ئاستی سەرتر، به ماکێک به ناوی کڕاتین پڕدەبن و ئاو و چەوری خۆیان لەدەست دەدەن. فۆسفۆلیپیدەکان لەناو ئەوانا دەبن به گلیکۆلیپید، کۆلسترۆل و سرامید و له کۆتایی جووڵەیاندا بەشێوەی تۆیەک له خانە مردوەکان لەسەر ئاستی پێست دادەمەزرێن. لە لایەکی ترەوه، خانە جێنشینەکان خانەی گەوره و جەحێڵ و نەرمن که ئاوێکی زۆر له خۆیان دەگرن. به زۆربوونی تەمەن، ئەم تۆیه ناسک دەبێتەوە و له ڕاگرتنی شێ بۆ پێست کێشه دروستدەبێت. سرامیدەکان خاوەن ڕۆڵێکی زورگرینگ له هێگنی ڕاگرتنی شێ لەلایەن پێستەوان که ئەم بابەتە دەتوانێ له تەمەنی زۆردا و له دژی تیشکی ڕاستەوخۆی هەتاو پێست بپارێزێت.

دێرم:

تۆی دووەم یا دێرم 5 تا 7 ئەوندەی ئەپیدێرم ئەستووره و لەلایەن بەرگێکی پەیوەندی بنەمایی لکاوە به ئەپیدێرمەوه. دێرم له بەرگێکی ئەستووری پەیوەندی پێکهاتوه که له ڕاستیدا تۆڕێکی تەنراوه له شینەدەماری خوێنی و لەنفی، رشته و ترمیناڵەکانی دەماری و هەستی، کولاژن و فیبرەکانی پرۆتینی ئەلاستینی که ئەرکیان پاراستن و ڕاگرتنی رشته دەمارەکانه. فولیکۆلەکانی موو، شینەدەمارە خوێنیەکان، گلاندەکانی چەوری و ئارەقیش لەم تۆیەدان. ئەرکی سەرەکی ئەم تۆیه پاراستی خۆڕاگری و جیڕی پێسته.

دێرم لەلایەن تۆڕی بەربڵاو و ناسکی شینەدەمارەکانی خوێنی خۆیەوا، به ئەپیدێرم خۆراک دەدات.

به یارمەتی تۆڕێکی خۆڕاگر له کولاژن و رشته پرۆتینیە ئەلاستینەکان، دەبێتە هۆی خۆڕاگری پێست.

تایبەتمەندی جیڕی و نەرمی پێست پێکدێنێت.

وەکوو سەرچاوەیەکی هەمارکردنی ئاو ئیش دەکات.

له پێس لەبەرانبەر زیانی میکانیکی چاودێری دەکات.

ڕۆڵێکی گرنگی هەیە وەکوو وەرگرێکی هەستی و تەنزیمکەرێکی ناوەکی.

هیپۆدێرم:

هیپۆدێرم، سێەمین و دوایین تۆی پێسته که پێست دەلکێنێته تیشوەکانی ماسولکەوه.

خانەکانی چەوری، تایبەتمەندی جیڕی زۆریان هەیه و وەکوو زەربەگیر (وێنەی کارکۆی فەنەر له ئۆتۆمبێل دا) ئیش دەکەن. زەربەگیری ئەم تۆیه، ڕۆڵێکی زۆرگرنگی هەیه له پاراستن و ڕاگرتنی شینەدەماری خوێنی و ترمیناڵەکانی دەماری.