وەرینی مووی پیاوان بەپێی بابەتە جەنەتیکیەکان به شێوەیەکی تایبەت له بەرەوه و دەوروبەری لاجانگ دەسپێدەکات که بەهۆی هەستۆک بوونی فولیکۆلی ئەم مووانه به هۆرمۆنی پیاوانەوەیه، بەڵام مووی پشت سەر و ئەملاولا هەستۆک نین.

له ژناندا بەهۆی هۆکاری تایبەت موو له هەموو شوێنێکەوە دەوەرن و وێنەی شێوازی پیاوانه نیه. بەتایبەت پاش لەمانگانه وەستان که وەرینی موو زۆر دەبێت.

بەپێی دابەشکردن وەرینی مووی پیاوان به جۆری 1 تا 7 دابەشبەندی دەکەن که جۆری 1 فۆرمی مووی سروشتیه و جۆری 7 سەرڕووتاوی تەواوه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

تیپ ریزش موی مردانه

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

تیپ ریزش موی زنانه

بابەتە ڕاستی و زانستیەکان سەبارەت به وەرینی موو

ژمارەی مووی هەرکەس له کاتی لەدایکبوون دیاریدەکرێت و بە هیچ شێوەیەک لەوە زیاتر نابێت ( ئەم بابەتە پەیوەندی به خورادن، شێوازی ژیانی کەسی و میزان وەرگرتنی ڤیتامینی له رژیمی خواردنیدا نیه) بەڵام ئەستووری تاڵی موو له منداڵیەوه تا پێگەیشتن زۆردەبێت.

له کاتی پێگەیشتن هێڵی مووی سەر (Hair Line) زۆر لەخوارەوەیه بەڵام ئەم هێڵی مووه تا تەمەنی 10 تا 22 پاشەکشێ دەکات (دەچێته سەرەوە) و پاش ئەوەی که گەیشه ئاستی پیاوێکی پێگەیشتو دەوەستێت و پاش ئەوە نەگۆڕ دەمێنێت. هەڵبەت ئەگەر کەسێک خاوەن پێشینەی جەنەتیکی وەرینی موو بێت واته قەرار بێت که لە داهاتودا کەچەڵ بێت، ئەم پاشەکشێ ناوەستێت و هەروەها درێژەی دەبێ.

هۆکارەکانی وەرینی موو

1) جینی هۆکاری کەچەڵی پیاوانه:

DNA جۆرێک مۆلیکولی ژیانی لەناو ناوەکی خانەی گیانەوەرەکانه که تایبەتمەندیەکانی بۆماوه له پشتێکەوە بۆ پشتێکی تر دەگوێزێتەوە. هەر مۆلیکولی DNA له هەزاران پارچەی چکۆلە پێکهاتوه که بەوانه دەوترێ جین (Gene) و هەر جین بەرپرسی ڕوودانی یەک تایبەتمەندی بۆماوەیه. کڕۆمۆسۆمەکان دایمه بە شێوەی جووتن که لە هەر جووت کڕۆمۆسۆم یەکیان له باوک و ئەوی تریان له دایکە دەگاتە مناڵ. مڕۆڤ خاوەن 23 جووت کڕۆمۆسۆمه (واته 46 دانه کڕۆمۆسۆم). جەنەتیکی ئاڵۆپسی ئاندرۆجەنەتیک (کەچەڵی به شێوازی پیاوانه) زۆر ئاڵۆزه و زۆتر له یەک جین له ڕوودانیدا کاریگەره (واته چەن جینی یا پۆلی جینیکە Polygenic).

جینی هۆی کەچەڵی به شێوازی پیاوانه دەتوانێت له دایک یا باوکەوە بێت بەڵام به هۆکاری نادیار لای دایکی له باری کاریگەریەوا تۆزێک گرنگی زیاتره له لای باوکیەوە. جینی هۆکاری کەچەڵی به شێوازی پیاوانه له جۆری جینی زاڵ (Dominant)ه بەڵام بەپێچەوانەی نەخۆشیەکانی تری جەنەتیکی خاوەن جینی زاڵ (که هەربه گواستنەوەی ئەو جینه نەخۆشیەکە ڕوودەدات) له کەچەڵی به شێوازی پیاوانه تەنیا هەبوونی جین بۆ ڕوودانی کەچەڵی بەس نیه و هەبوونی هۆرمۆنی پیاوانه و هۆکاری کاتیش له ڕوودانیدا کاریگەره هەرچەن سترێس و هۆکاره نادیارەکانی تریش کاریگەری کەمیان هەیه. واته ئەم ئیمکانه هەیه که پیاوێک خاوەن باوک و مامی تەواو کەچەڵ بێت بەڵام خۆی تەنیا تۆزێک کەچەڵ بێت چونکا هۆکارەکانی تری نیه که بۆ ڕوودانی کەچەڵی پێویستن (وێنەی هۆرمۆنی پیاوانه).

هێچکام له جینەکانی بەرپرسی ڕوودانی کەچەڵی به شێوازی پیاوانه تا ئێستا نەناسراون، بۆیه هیچ دەرمانێکی جەنەتیکی (له باری ئەندازیاری جەنەتیک) بۆ دەرمانی کەچەڵی به شێوازی پیاوانه له ئێستادا و له ساڵەکانی نزیکدا له دەستڕەسدا نابێت.

2) هۆرمۆنە پیاوانەکان:

هۆرمۆن مولیکۆلی کیمیایی هێزدارن که زۆرکەم لەلایەن گلاندەکانی جەستەوه (وەکوو گلاندەی تیرۆئید، هێلکەدان و هتد ...) بەرهەمدێن و دەرژێنه ناو خوێن و کاریگەری لەسەر تیشوە دووردەسەکان (هەندێک جاو هەموو جەسته) دادەنێن.

بەگشتی به هۆرمۆنە پیاوانەکان ئاندرۆجەن (Androgen) دەوترێت و تێستۆسترۆن (Testosterone) یەکێک له ئاندرۆجەنەکانه. ئاندرۆجەنەکان خاوەن کاریگەری زۆری پیاوانەسازین (Masculinizing effects) و زۆرتر لەلایەن تێستیسەوە (Testis) له کاتی پێگەیشتن له پیاواندا دروستدەکرێن.

زۆر لەو گۆڕانکاریانەی که له کاتی پێگەیشتن له پیاواندا ڕوودەدات وەکوو گڕبوونی دەنگ، گەورەبوونی مووی دموچاو، بۆی تایبەتی جەسته و گۆڕانکاری ماسولکەیی، بەهۆی هەبوونی ئاندرۆجەنەکانن و هەرئەم هۆرمۆنانەش بەرپرسی دروستبوونی کەچەڵی به شێوازی پیاوانه و هەروەها نەخۆشی جۆشی جەحێڵین.

شایانی باسه که سەرەڕای تێستیس له پیاواندا، گلاندەکانی ئادێرناڵ که له سەر گورچیلەدان له هەر دوو ڕەگەزی پیاو و ژندا ئاندرۆجەن دروستدەکەن و دەیکەنه ناو خوێن. له ژناندا هێلکەدانیش بەرپرسی دروستکردنی هەندێک هۆرمۆنن که لەسەرەبوونی موو کاریگەریان هەیه.

پەیوەندی نێوان تێستیس و کەچەڵی به شێوازی پیاوانه له سەدان ساڵ پێشەوە دیاریکراوه. له کۆمەڵگاکانی خۆرهەڵات که پاشاکان خاوەن حەرەمسەرا بوون پاسەوانەکانی ئەم شوێنانەیان کەیپان (capon) دەکرد و دەیاندی که کەچەڵ نابن. له سەرەتای سەدەی بیستەمدا نەخۆشە ڕەوانیەکانیان کەیپان دەکرد و باوەڕیان وابوو که کەمبوونی هۆرمۆنی جنسی کاریگەری باشی لەسەریان هەیه و پاشان ڕەوانپزیشکەکان زانیان که ئەم نەخۆشانه کەچەڵ نابن.

له دووانە یەکسانەکاندا که یەکێکیان نەخۆشی ڕەوانی هەبووه و کەیپان کراوه و ئەوی تر ساخ بووه تەنیا لەوەی که ساخ بووه کەچەڵی به شێوازی پیاوانه ڕوویداوه و نەخۆشی کەیپان کراو سەری پڕ موو بووه. یەکێک له ڕەوانپزیشکەکان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕۆڵی تیستۆسترۆن لەم بابەتەدا ئەم هۆرمۆنەی تێشانده کەسی کەیپان کراو و دیتی که کەمکەم مووی سەری وەری و بە بڕینی تێستۆرسترۆن وەرینی موو هێواش بووه یا وەستا بەڵام هێچکات مووی پڕی پێشو لەو کەسەدا دیسان هەڵیاننەداوه واته تێستۆسترۆن پرۆسەیەکی کەچەڵی به شێوازی پیاوانه لەو کەسەدا دەسپێدەکات بەڵام بڕینی ئەو ئەم پرۆسەیە پێچەوانه ناکات (واته مووەکان دیسان هەڵنادەنۆ) و تەنیا هێواش یا لانیزۆر دەیوەستێنێت.

لە ئێستادا باوەڕ وایه که هۆرمۆنی تێستۆرسترۆن لەلایەن ئەنزیمی (5-ئاڵفا رێداکتاز)ەوه دەبێته دی هیدرۆ تێستۆسترۆن (DHT) و ئەم ماکه پاش لکان به وەرگره تایبەتەکانەوه که لەسەر فولیکۆلەکانی موودان دەبنه هۆی هەندێک کارلێکردن له فولیکۆلی موودا. ئەم گۆڕانکاریانه بریتین له کەمبوونەوەی ماوەی کاتی ئاناجین (قۆناغی گەورەبوونی فولیکۆلی موو) و هەروەها زۆربوونی ماوەی کاتی تێلۆجین (قۆناغی پشوودانی فولیکۆلی موو) و بۆیه لەسەر کاریگەری DHTی فولیکۆلی موو له هەر خولدا گەورەبوونی موو کەمتر دەبێت.

له پیاواندا چالاکی ئەنزیمی 5-ئاڵفا ریداکتاز له شوێنه ڕووتاوەکانی سەر به شێوازی پیاوانه زۆتره که ڕۆڵی ئەم نەنزیمه له ڕوودانی کەچەڵیدا به شێوازی پیاوانه نیشان دەدات. چالاکی ئەم ئەنزیمه له ژناندا نیوەی پیاوانه، بەڵام چالاکی ئەنزیمی ئارۆماتاز لەوانا زۆره و ئەم بابەته بەتایبەت له بەشی بەرۆی سەری ئافرەتاندا دەبینرێت. زانایان لەسەر ئەم باوەڕەن که ئەنزیمی ئارۆماتاز له دروستبوونی DHT بەرگری دەکات و بۆیه شێوازی وەرینی موو له ژنان لەگەڵ پیاوان جیاوازی هەیه.

3) تێپەڕبوونی کات:

سەرەڕای دوو هۆکاری پێشو، هۆکاری کاتیش له ڕوودانی کەچەڵیدا به شێوازی پیاوانه کاریگەری هەیه بەم شێوەی که جەنەتیکی پوزەتیڤ و هۆرمۆنەکان به تێپەڕبوونی کات کاریگەری لەسەر فولیکۆلەکان ئەکەن و دەبنه هۆی وەرینی ئەوان. ئەوەی که چەنێ کات دەبێ تێپەڕبێت تا کەسێک کەچەڵ بێت پەیوەندی به خەسی هۆرمۆنه پیاوانەکان له خوێنەکەی و بەهێز یا لاواز بوونی جەنەتیکی ئەوۆ هەیه.

بینراوە که پیشڕەوتی کەچەڵی به شێوای پیاوانه خێراییەکی یەکنەوای نیه و خولیه (Cyclic) بەم شێوه که هەندێک جار خێرا و هەندێک جار هێواشه و هەندێک جار بە تەواوی دەوەستێت و هۆکاری ئەم گۆڕانکاریانه نەناسراوه.

4) سترێس:

له کاتێکدا که جەستە سترێسی بەهێز بەخۆوه دەبینێت (وێنەی ڕووداوه قورسەکان، نەخۆشی بەهێز، خراپ خۆری درێژخایان و سترێسی ڕۆحی) خێرایی وەرینی موو زۆر دەبێت. پتر خەڵک ئەم دیارده به مانای زۆربوونی کەچەڵی به شێوازی پیاوانه دەزانن و نیگەران دەبن بەڵام وا نیه.

سترێسی دەبێتە هۆی ئەوەی که زۆر له فولیکۆلەکانی موو به شێوەی زوورەس بچنه قۆناغی تێلۆجەن (قۆناغی پشوو) و بۆیه پێش کاتی دیاریکراو بوەرێن. بەم شێوازه وەرینی مووی تێلۆجەن (Telogen Effluvium) دەڵێن و لەگەڵ کەچەڵی به شێوازی پیاوانه جیاوازی هەیە بۆیه بەپێچەوانەی ئەو له وەرینی مووی تێلۆجەندا هەموو موە وەریوەکان دیسان دەڕوێنەوە (له کاتێکدا له کەچەڵی به شێوازی پیاوانەدا ئەم بابەتە ڕوونادات). خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیه که مووی ژنان به کاریگەری وەرینی مووی تێلۆجەن بەهۆی سترێسەوە هەستۆک تر له پیاوانه و بۆیه زۆرتر ڕووبەڕووی ئەم کێشه دەبنۆ. بەهەرحاڵ وەرینی موو بەهۆی سترێسەوە شیاوی گەڕانەوە و نیگەرانی نیه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

تا ئێستا نەشتەرگەری و شێوازی جۆراوجۆر بۆ لابردنی کێشەی وەرینی موو ئەنجامدراوه که له ئێستادا تەنیا چاندنی مووی سروشتی پەسەندکراوه. باشترین تەمەن بۆ پەیوەندی موو 25 تا 45 ساڵەییه و له تەمەنی زۆرتریشدا ئەنجامدەدرێت، سەرەتا چاندنی موو له تەوێڵدا و له قۆناغەکانی دیکەدا تا کامڵبوونی وەرینی موو له لاجانگ و تەپڵی سەر (Vertex) دەبێ ئەنجامبدرێت.

هەڵبەت له شوێنەکانی تر جگه له سەر وەکوو برۆ و ریش و سمێڵ و شوێنەکانی تری سەر و دمووچاو که له سووتان و ڕووداوی هاتووچۆدا زیانیان گەیشتوه، موو دەچێنرێت.

شێوازەکان:

1- شێوازی FUT (Follicular unit transplant) یا (Strip harvesting technique) که لەم شێوازەدا نەوارێک له پێستی سەر به درێژایی 20 تا 30 سەنتیمەتر و پانایی 10 تا 18 سەنتیمەتر له پشت سەر هەڵدەگیرێت له لەسەربنەمای ژمارەی مووی ناو یەک یەکەدا به جۆرەکانی خوارەوە دابەش دەکرێت:

الف) Macro graft ئەم شێوازە قەدیمیه و هەر یەکە 10 تا 20 ملیۆن موو لەخۆدەگرێت و نمای مووی سەر بووکەڵەیی نیشان دەدات که ئێستا ئەنجام نادرێت.

ب) mini graft لەم شێوازەدا له هەر یەکەدا 5 تا 10 تاڵی موو هەڵدەگیرێت.

ج) micro graft لەم شێوازەدا له هەر یەکەدا 1 تا 3 تاڵی موو هەیه.

2- شێوازی FIT (Follicular isolated transplant) که له پانچی تایبەت موو له شوێنی بەخشەر هەڵدەگیرێت و له شوێنی وەرگر دەچێندرێت.

3- شێوازی FUE (Follicular unit extraction) وێنەی FITه بەڵام هەر پانچ گرافت ژمارەیەکی زیاتری موو لەخۆ دەگرێت.

4- شێوازی BHT (Body hair transplant) لەکاتێکدا که بانکی موو له سەردا کەم بێت موو له شوێنەکانی دیکەی جەستە که تەمەنی زۆریان ههیه هەڵدەگرن.

لەو کەسانەدا که مووی گونجاویان هەیه له بانکی موودا (پشت سەر) پەیوەندی موو له چەند جاردا ئەنجامدەدرێت بەڵام شوێنی هەڵگرتنی موو تەنگاوی هەیه و نابێ زۆرتر له 12 تا 15 هەزار تاڵی موو هەڵگیرێت.

خاڵه گرنگەکان بۆ نەشتەرگەری:

- هەڵگرتنی موو به شێوەیەک که فۆرمی جینەتیکیان ڕاگیرێت.

- پڕی، پەره، لا، سووچ و شوێن دەبێ لەبەرچاوبگیرێت.

- چونکا توانایی گرافتی زیاتر له شێوازی FUT هەیه هەروەها چەوری زیاتر له دەوروبەری گرافتەکان هەیە، بۆیه دەتوانین له قۆناغی یەکەمی چاندنی موو لەم شێوازه کەڵکوەرگرین.

دیزاینەکانی چاندنی موو:

دەتوانین له بەشەکانی بەرۆ به دیزاینە باوەکان به فۆرمی سێگۆشەیی (Triangle)، هێلکەیی (Oval)، تەخت (Flat) و تۆریک (Crescent) موو بچێنین که باوترین فۆرم له پیاوان هێلکەیی و له ژنان جۆری تەخته.

کاشت مو  

شوێنی هەڵگرتنی موو:

زۆرتر له ناوچەی پشت سەر بەینی دوو گوێچکه هەڵدەگیرێت، نەشتەرگەری له تەواو قۆناغەکاندا لەژێر سڕی ناوچەیی بێ ئێش و لە ژێر کۆنتڕۆڵی کامڵی هێماکانی ژیانی و له ئاقارێکی ئارام دا که خواردنەوە، خواردن، تەلەفۆنکردن، دیتنی تەلەڤزیۆن و کتێب خوێندنەوە گونجاوه ئەنجامدەدرێت.

پێشنیارەکانی پێش نەشتەرگەری:

- نەخواردنەوەی مەشروبی ئەلکهۆلی، داروی دژه خوێن گرسان وەکوو ئاسپرین و ئارامبەخشەکان جگه له ستامینیفۆن 10 ڕۆژ پێش و پاش نەشتەرگەری

- له کاتی هەبوونی نەخۆشینی تایبەت، ڕاوێژکاری لەگەڵ پزیشکی پەیوەندیدار

- ئەنجامدانی تاقیکردنەوە روتینەکان پێش له نەشتەرگەری CBC DIFF BUN CR FBS PT PTT HBS AG AB HIV HCV

- شۆردنی سەر بە شامپۆ ڕۆژی نەشتەرگەری

- لابردنی زێو و زێڕ و هەموو شتی ئاسنی له کاتی نەشتەرگەری

- کورتکردنەوەی موو به مەکینه ژماره 4 (ئەم کاره له کلینیک و پاش تاقیکردنەوەی پزیشکی ئەنجامدەدرێت).

چاودێریەکانی پش چاندنی موو:

- کۆمپرێسی سەهۆڵ له شوێنی چاندنی موو هەر کاتژمێر بۆ ماوەی 20 خولەک تا 48 کاتژمێر له ناوچەی توێڵ و هەردوولای لاجانگ و له کاتی ماسینی توێڵ له 48 کاتژمێر بەدوا کۆمپرێسی ئاوی گەرم یا خاولی گەرم دەسپێکات.

- گەرم و شێدار ڕاگرتنی شوێنی strip (بەخیەی پشت سەر). تا دوو حەوته دەتوانن کیسەی ئاوی گەرم بخەنە ژێر سەرتان و بخەون.

- دانەنەواننی سەر بەرەو پێشۆ له شێوازی FUT چونکا دەبێته هۆی کشانی شوێنی بەخیەکان و پان دەبێتەوه.

- له تەوژم هێنان بۆ سەر، جوڵەی خێرا و کۆخه خۆبپارێزن.

- هاتنی ڕۆژی دوایی بۆ گۆرانی پانسمان و شۆردن

- تا سێ ڕۆژ پاش نەشتەرگەری شوێنی چاندنی موو به سرۆمی خوێ و بێ دەستلێدان بشۆرن.

- شۆردنی سەر به شامپۆی مناڵانه که خوێنه مردوەکان نەرم و جیا ببنەوه (له ڕۆژی چوارەمەوە که سەرەتا شامپۆکه بکرێته ناو دەفرێک و به ئاوی شلەوگەرم کەف دروست بکرێت و بخرێته سەر سەر و به تەوژمی هێواشی ئاو بشۆردرێت)، یا شۆردنی سەر تا 5 ڕۆژ به گیراوەی شلکراوەی ئاوی ئۆکسیجنی (سرۆمی خوێ 300 سی سی و 100 سی سی ئاوی ئۆکسیجنی، بەیانی و شەو)

- دەس له خوێنه مردوەکانی سەر مەدەن، ئەمانه به ڕۆشتنی کات و به شۆردنی زۆر نەرم دەبن و لەناو دەچن.

لەم قۆناغانەدا له کاتی خورانی شوێنی چاندن یا بۆ بڵاوبوونەوه و ڕاکێشانی دەوا دەتوانن به نوکی قامک به هێواشی زەربه بەن له سەرتان.

- له چالاکی جەستەیی قورس تا 1 حەوته خۆبپارێزن، پاشان وەرزشی سووک جگه له مەلە و شیرجه لێدان

- لابردنی بەخیەی پشت سەر له شێوازی strip پاش دوو حەوته

- شۆردنی ساکاری سەر له پاش دوو حەوته ئاساییه

- کەڵکوەرگرتن له قژی دەستکرد بۆ خاتوونەکان له حەوتەی سێوەمەوه ئاساییه

- تکاندنی 30 تکه له گیراوەی ڤیتامین E له ڕۆژی 2 تا 10 و گیراوەی ماینۆکسیدیل 2 تا 5 لەسەد 20 تکه له شوێنی نەشتەرگەری له ڕۆژی دەیەمەوه

- کەڵکوەرگرتن له پاودەری TOP (Toppik) له ڕۆژی پەنجەمەوە ئاساییه

- له شێوازی FUT پاش 15 ڕۆژ دەتوانن به مقەستی تیژ مووەکانتان کورت کەنەوه.

- بۆ خاتوونەکان له شێوازی FUT پاش چواردە ڕۆژ رەنگکردنی مووەکان ئاساییه

- زۆربەی مووە چێندراوەکان له حەوتەی 2 تا شەشەم دەوەرن بەڵام پاش سێ مانگ له ریشەوە گەوره دەبن و تا 6-8 مانگی تر گەورەبوونیان کامڵ دەبێت

- هاتن و ڤیزیت لەلایەن پزیشکەوه تا 8 تا 12 مانگ پاش چاندنی موو بۆ پشکنین گرنگه و له کاتی پێوستدا قۆناغی دووەمی چاندن ئەنجامدەدرێت.

  کاشت مو

 

 

کاشت مو

 

1- پیاوانی خاوەن وەرینی مووی هۆرمۆنی – جەنەتیکی (Andogenetic alopecia) که لەگەڵ ئاستەکانی جۆراوجۆری تەنکی یا کەچەڵی ڕووبەڕوون.

2- ئەو خاتوونانەی که وەرینی مووی هۆرمۆنی – جەنەتیکیان هەیه و خاوەن مووی تەنک یا ناسکن له بەرۆی سەر و ناوەندی سەر بەڵام مووی سەریان له پشت سەردا (ناوچەی بەخشەر) پڕه.

3- ئەو کەسانەی که سکوومایی خاوەن برۆ و برژەنگی تەنکن یا نیانه.

4- ئەو کەسانەی که پاش هەندێک نەخۆشی پێستی یا دیتنی زیان بەم بەشی جەسته یا نەشتەرگەری و سووتان له پێستی سەردا کەچەڵ بون.

2- ئەو کەسانەی که پاش نەشتەرگەری یا سووتانی دموچاو یا دیتنی زیانی دموچاو یا برۆ و پاش نەشتەرگەری لێوشەکری، برۆ، ریش یا سمێڵ، بە شێوەی هێڵی یا ناوچەیی کەچەڵ بون.

6- ئەو کەسانەی که پاش تاتۆکردنی برۆ و چەند ساڵ پاشان مووی برۆیان زۆر تەنک یا دەڕووتێتەوە.

7- ئەو کەسانەی که پێشتر بۆ چاککردنەوەی کەچەڵی و تەنکی له شێوازەکانی Flap کەڵکیان وەرگرتوه و له فۆرمه ناسروشتیەکەی رازی نین.

خالکوبی یا تاتو سر

چاندنی برۆ

برۆ ڕۆڵێکی زۆر گرنگی له جوانی روخسار و متمانەبەخۆبوونی هەیە و له لایەکی ترەوە ئەرکی برۆ له پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر و دەربڕینی هەستەکان ناتوانین لەبەرچاو نەگرین. بەڵام ئەرکی سەرەکی برۆ ئەوەیه که بەرانبەر هاتنە خواری ئارەق (یا هەر شلەی تر) له توێڵ و تیشکی هەتاو، له چاوەکان پارێزگاری بکات. لەدەسدانی برۆکان دەبێته هۆی سترێسی زۆر و پتر ئەو کەسە له ماوەیەکی کەمدا بۆ دەرمانی دەوایی یا چاندنی موو دەچێته دکتۆر.

قۆناغی گەورەبوونی چالاکی برۆ کورته و بۆیه ئەم موانه زۆر گەوره نابن. کورتبوونی ئەم قۆناغه دەبێته هۆی ئەوەی که له کاتی هەرجۆره زیان بە برۆ، ماوەیەکی زۆر بخایێنێت تا مووەکان دیسان گەورەببن واته هێگنی چاککردنەوەی مووی برۆ بەشێوەی سروشتی لاوازتر و هێواشتر له مووی سەرە. لەدەسچوونی مووی برۆ دەتوانێت هۆکاری جۆراوجۆری ببێت که بریتین له:

1) زیان به برۆ لەلایەن زەربەوە وەکوو ڕووداوی هاتوچۆ، سووتان، ماکی کیمیایی، کارەبا و هتد ....

2) نەخۆشینی پێستی وێنەی نەخۆشینی لوپوسی پێستی و ئاڵۆپێسیا ئارێئاتا.

3) دەرنەهاتنی برۆ بەشێوەی زگماک

4) جوانکاری برۆ له ئافرەتاندا: زۆربەی ژنان هەمووکات برۆکانیان هەڵدەگرن واته جوانی دەکەن تا رووخسارێکی جوانی و باشیان ببێت. بە هۆی هێواش بوونی گەورەبوونی مووی برۆ و لاواز بوونی هێگنی چاکبوونەوەیان، هەڵگرتنی زۆری برۆ له درێژخایاندا دەبێته هۆی زیان دیتنی ریشەی مووی ناسکی برۆ و برۆکان سەرەتا ناسک و تەنک دەبن و پاشان بۆ هەمیشه لەناودەچن. لە ڕاستیدا باوترین هۆی هاتنی خاتوونەکان بۆ چاندنی مووی برۆ ئەم بابەتەیه.

5) تریکۆتیلۆمانیا: هەڵکەندنی برۆ بەهوی نەخۆشینی ڕەوانی وێنەی خولیا یا خوو به هەڵکەندنی برۆوه.

6) دەرمانکردنی نەخۆشینەکانی تر وەکوو ئەشەعە دهرمانی، کیمیایی دهرمانی و هەڵگرتنی شێرپەنجەی برۆ به نەشتەرگەری.

7) نەخوشینه گشتیەکانی جەسته وەکوو کێشەکانی هۆرمۆنیدەر: سەرەتا دەبێ بۆ هەموو هۆکارەکانی لەناوچوونی برۆ پشکنین بکرێت و ئەگەر بکرێت دەرمان کرێن، چونکا لەکاتی کۆنتڕۆڵی ئەم دەستە هۆکارانەی وەرینی برۆ تەنانەت پاش چاندنی برۆش ئەگەری وەرینی دووبارەی مووه چێندراوەکان هەیە.

درصورت وجود تریکوتیلومانیا کاشت ابرو فایده ای نداشته و بایستی ابتدا فرد به روانپزشک معرفی شود و پس از درمان آن اقدام به کاشت ابرو نمود.

گاهی فرد دارای ابروی طبیعی بوده ولی از طرح آن خوشش نمی آید و مثلاً می خواهد آن را بالاتر بیاورد و یا قوس ابروی خود را بیشترکند. گاهی هم ابروی فرد بصورت طبیعی باریک و نازک است و می خواهد آن را ضخیم ترکند. بطورکلی بهترین کاندیدکاشت ابرو کسی است که یا اصلاً ابرو نداشته باشد و یا اینکه قسمتی از ابرویش را کاملاً از دست داده است و می خواهد در همان محل ابروی قبلی اش، کاشت ابرو انجام شود.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

لەکاتی هەبوونی تریکۆتیلۆمانیا چاندنی برۆ سوودی نیه و دەبێ سەرەتا ئەو کەسە سەردانی ڕەوانپزیشک بکات و پاش دەرمان هەنگاو بنێت بۆ چاندنی برۆ. هەندێک جاو کەسێک خاوەن برۆی سروشتیه بەڵام له فورمەکەی خۆشی نایه بۆنموونه دەیەوێت بیخاتە سەرترۆ یا کەوانەی برۆی زۆرتر کات. هەندێک جارێش برۆ بەشێوەی سروشتی ناسک و باریکه و ئەو کەسە دەیەوێت ئەستوورتری بکات. لە هەردوو نموونەدا بەپێی ئەو تەنگاویانەی که ئێستا له تەکنیک و شێوازی چاندنی برۆدا هەیه، چاندنی برۆ سوودی نیه و باشتر وایه ئەنجامنەدرێت. باشترین کاندیدای چاندنی برۆ کەسێکه که یا برۆی نیه یا ئەوەی کە بەشێک لە برۆی بە تەواوی لەدەس داوه و دەیەوێت لە هەمان شوێنی برۆی پێشوی چاندنی برۆ ئەنجامبدرێت.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

 

چاندنی ریش و سمێڵ
ریش و سمێڵ یەکێک له هیماکانی پیاوەتی له پیاواندایه و هەبوونی ئەوانه ڕۆڵێکی زۆرگرنگی له جوانی رووخسار و متمانە بە خۆی پیاو هەیە. لەدەسڕۆشتنی ریش و سمێڵ دەبێته هۆی سترێسی زۆر و پتر ئەو کەسه له ماوەیەکی کەمدا بۆ دەرمانی دەوایی یا چاندنی موو سەردانی پزیشک دەکات. وەرینی مووی ریش و سمێڵ دەتوانێت هۆکاری جۆراوجۆری ببێت که بریتین له:

1) زیاندیتنی مووی ریش و سمێڵ لەلایەن زەربەوە وێنەی ڕووداوی هاتوچۆ، سووتان، ماکی کیمیایی، کارەبا و هتد ...

2) نەخۆشینی سیستەمیک (وێنەی کێشە هۆرمۆنیەکان) و لوکاڵ (وێنەی نەخۆشینی DLE و ئاڵۆپێسی ئارێئاتا)

3) نەڕوانی ریش و سمێڵ بەشێوەی زگماک.

4) تریکۆتیلۆمانیا: هەڵکەندنی ریش و سمێڵ بەهۆی نەخۆشینی ڕەوانی وێنەی خولیا یا خوو به هەڵکەندنی موو.

5) دەرمانی نەخۆشینەکانی تر وەکوو ئەشەعە دەرمانی، کیمیا دەرمانی و هەڵگرتنی تومۆر و شێرپەنجەی ریش و سمێڵ به نەشتەرگەری.

له دانیشتنی ڕاوێژکاری هەموو هۆکارەکانی شیاوی لەدەسچوونی مووی ریش و سمێڵ پشکنینیان بۆ دەکرێ و لەکاتی تواناییدا دەبێ دەرمانی بۆ بکرێ چونکا لەکاتی کۆنتڕۆڵ نەکردنی ئەم دەستە هۆکارانەی وەرینی مووی ریش و سمێڵ، تەنانەت به چاندنی مووش، ئەگەری وەرینی دووبارەی مووه چێندراوەکان هەیە.

لەکاتی هەبوونی تریکۆتیلۆمانیا چاندنی ریش و سمێڵ سوودی نیه و دەبێ ئەو کەسە سەرەتا سەردانی ڕەوانپزیشک بکات. هەروەها چاندنی ریش و سمێڵ له نەخۆشینی ئالۆپێسی ئارێئاتا (کەچەڵی ناوچەیی) که لەم نەخۆشینەدا بازنەی چکۆلە و گەورە له ریش و سمێڵدا بەتەواوی بێموو دەبن، سوودی نیه و ئەنجامدانی لەم نەخۆشینەدا قەدەغەیه.

دکتر فرهاد هوشیدری - کاشت موی طبیعی ، جراحی زیبایی ، پاک کردن تاتو در یک جلسه ، لیزر پوست و موهای زائد

ئەو کێشانەی که ئێستا له تەکنیک و شێوازی چاندنی ریش و سمێڵ هەیه بریتین له:

1) لە هێچ جێگەیەکی جەسته موویەک نیه که بەتەواوی وێنەی مووی ریش و سمێڵ بێت، بۆیه مووه چێندراوەکان تا ئاستێک لەگەڵ مووەکانی سروشتی خۆیدا جیاوازیان هەیه (هەڵبەت لەو نەخۆشانەدا که بەتەواوی مووی ریش وس سمێڵیان نیه، ئەم کێشە ڕوونادات). مووه چێندراوەکان له باری تایبەتمەندی دەرەکیەوه (وەکوو رەنگ، ئەستووری و هتد ...) تا ئاستێک لەگەڵ مووەکانی پێشوی ریش و سمێڵ جیاوازیان هەیه، هەڵبەت شوێنی بەخشەری موو بۆ چاندنی ریش و سمێڵ بە وردی و ڕێکی هەڵدەبژێردرێت تا ئەم کێشەیه تا ئاستی توانایی کەمتر بێتەوە بەڵام هیچکات ئەم مووانه بەتەواوی وێنەی مووی پێشوی ریش و سمێڵ نابن.

2) بەپێی پێداویستیەکانی ئێستەیی بەکارهاتوو بۆ چاندنی ریش و سمێڵ (که زۆر ورد و میکرۆسکۆپیکن) ناتوانین پڕی وێنەی ریش و سمێڵی سروشتی پێکبێنین و مەودای مووه چێندراوەکان زۆرتر له مووی سروشتی ریش و سمێڵ دەبن. هەڵبەت دەتوانین له جارەکانی دووەم و سێیەمی چاندنی ریش و سمێڵ ئەم مەودایە کەم کەینەوه بەڵام له باری پڕییەوه هیچکات وێنەی ریش و سمێڵی تەواو نورماڵ نابن.

3) بەپێی چەوربوونی سروشتی پێستی دمووچاو له ناوچەی ریش و سمێڵدا، ئەگەری هەڵدانی جۆشی پیسی پاش چاندنی ریش و سمێڵ زۆرتره له چاندنی مووی سەر، بۆیه هەندێک جار پێویسته نەخۆش بۆ ماوەیەک پاش چاندنی ریش و سمێڵ له دژەبەکتریا کەڵکوەرگرن. هەڵبەت ئەم بابەتە پەیوەندی لەگەڵ گەورەبوونی مووی چێندراو نیه. قۆناغەکانی هەڵگرتن و چاندنی موو له چاندنی ریش و سمێڵدا وێنەی چاندنی مووی سەرە، بەم جیاوازیەوە که له چاندنی ریش و سمێڵ تەنیا له یەکەکانی فولیکۆلی خاوەن یەک یا دوو تاڵی موو کەڵکوەردەگیرێت و بە کەڵکوەرگرتن له ئامرازی زۆر ورد و چکۆله له پێستدا کون دروست دەبێت تا شوێنی چاندنی بەتەواوی دیاربێت.

کاشت (پیوند) ریش -دکتر هوشیدری

پیوند موی ریش - دکتر هوشیدری

کاشت ریش - دکتر هوشیدری

 

کاشت اسکار ریش

کاشت اسکار ریش

کاشت اسکار ریش